جێگری نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، تاوتوێی هەنگاوەکانی داهاتووی ئاسانکارییەکانمان کرد بۆ ئەوەی بەزووترین کات هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.
بەشی جیهان- نەتەوەیەکگرتووەکان جەختدەکاتەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کاتدا.