هاوپەیمانان ڕاهێنان بە هێزەکانی ئاسایشی کوردستانی سووریا دەکەن

بەشی سووریا- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ مەشقی هاوبەشیان لەسەر تەکنیکەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش وەرگرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دووی ئەم مانگەدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان لە کاتی ڕاهێنانی کارامەیی پێشکەوتوودا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کوردستانی سووریا لەسەر کارامەیی سەرەتایی و تەکنیکەکانی لێکۆڵینەوە ڕادەهێنن.

فەرماندەیی هێزەکانی ئەرکی تایبەتی ئۆپەراسیۆنی "توانای پۆڵایین" لە بەیاننامەیەکدا کە لە ڕووپەڕە فەرمییەکانیدا بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە، هێزەکانی هاوپەیمانان هێزە هاوبەشەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر تەکنیکەکانی کۆنترۆڵ کردنی قەرەباڵغی و گەلەکۆمە لە کاتی مەشقی کارامەیی پێشکەوتوودا ڕادەهێنن.

ئاماژەیان بەوەش کرد، مەشقەکان لە تواناکانی هێزە ئەمنییەکان دڵنیا دەکرێتەوە بۆ ئەوەی داعش جارێکی دیکە دەرنەکەوێتەوە.

لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ڕابردوودا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندبوونی خۆی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات پشتڕاست کردەوە بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

فەرماندەیی هێزی ئەرکە تایبەتەکان بۆ ئۆپەراسیۆنی "توانای پۆڵایین" ئاماژەی بەوەدا کە ئەم مەشقانە پشتیوانی هێزە هاوبەشەکان دەکەن لەڕێگەی پێشکەش کردنی رێنمایی و هاوکاری و کاراکردن بۆ ئۆپەراسیۆنەکانیان دژ بە داعش.

News Code 222819

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha