بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی بڵاوی کردەوە كه‌م كردنه‌وه‌كه له كاتێكدایه گرژییه سیاسییه ناوخۆییه‌كانی نێوان لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌رده‌وامن و بوونه‌ته هۆی ئاسته‌نگ له پرۆسه‌ی چاكسازیی پێشمه‌رگه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، "ئه‌م یارمه‌تییه بۆ پاڵپشتی كردنی مووچه‌ی نزیكه‌ی ۵۴ هه‌زار پێشمه‌رگه كه له یه‌كه‌كانی فه‌رمانده‌یی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌ت ده‌كه‌ن به‌كارده‌هێندرێت، ۱۰۰ هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش كه خزمه‌ت ده‌كه‌ن، ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان یان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنترۆڵ كراون له‌ژێر ناوی یه‌كه‌كانی ۷۰ و ۸۰ی پێشمه‌رگه".
هەروەها نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه، كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه له مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/۱۰)ی ۲۰۲۳ه‌وه ده‌ستیپێكردوه به‌پێی ئه‌و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه له نێوان ئه‌مریكا و حكوومه‌تی هه‌رێم واژۆكراوه، به‌ڵام تا ئێستا به ئاشكرا كه‌مكردنه‌وه‌كه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ده‌شڵێت، "هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری كارگێڕی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدان له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، ئامانجی سه‌ره‌كیشمان چه‌سپاندن و ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازیدا".
بەشی جیهان- ئه‌مریكا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه مانگانه خه‌رجی ده‌كات بۆ پێدانی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بڕیاریداوه له ۲۰ ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ ۱۵ ملیۆن دۆلار كه‌م بكاته‌وه.
News Code 222805
Your Comment