بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێکی حکوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانه‌کانی بۆ به‌غدا ده‌ستپێده‌کاته‌وه، ئامانجی سه‌ره‌کیش گفتوگۆکردن ده‌بێت له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای بوودجه‌ی ۲۰۲۴ و پشکی هه‌رێم و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
شانده‌که ژماره‌یه‌ک دۆسیه و داتای تایبه‌ت به خه‌رجیه‌کان و مووچەی مووچەخۆرانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ به‌غدا ده‌به‌ن، به‌ئامانجی گفتوگۆکردن له‌باره‌ی سه‌رجه‌م دۆسیه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆئه‌وه‌ی له‌ساڵی ۲۰۲۴یشدا دواکه‌وتنی مووچەی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام نه‌بێت.
هاوکات، پێشه‌وا هه‌ورامانی وتەبێژی حکومەتی هه‌رێم به "کوردستان۲۴"ی راگه‌یاندوه، هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێ کردنی پرسی بوودجە و مووچە ده‌چێته‌وه به‌غدا، ئامانجی سه‌ره‌کی شانده‌که‌ش چاره‌سه‌رێکی یه‌کجاره‌کیه بۆ کێشه‌کان.
هه‌فته‌ی ڕابردوو شاندێک به نوێنه‌رایه‌تی فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانی ناڕازی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدای کرد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆبۆوه، به‌وته‌ی ئه‌ندامانی شانده‌که‌ش، سوودانی به‌ڵێنی پێداون، کاربکات بۆ باشترکردنی دۆخی فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک تاوه‌کوو کێشه‌ی دواکه‌وتنی مووچەکانیان بۆ چاره‌سه‌ر بکات و هاوشێوه‌ی پارێزگاکانی دیکه مانگانه مووچه‌کانیان وه‌ربگرن.
Your Comment