فەڕەنسا سەرکۆنەی هێرش کردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی هێرش کردنە سەر بارەگا کوردییەکانی هەرێم دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا سەبارەت بە هێرشەکردنە سەر بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی پێشمەرگە و هێرشە درۆنیەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تیایدا هاتووە، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە مەترسیدارە دەکەن کە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کرایە سەر بارەگا کوردییەکانی هەرێم.

ئاماژە بەوەش کراوە، پێویستە کردەوە توندوتیژییەکان و شێواندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا ڕابگیرێت، هەروەها پێویستە ئەو کەسانەی ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە دەستگیر بکرێن و دادگایی بکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن رێز لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکانی هەرێم بگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبرێژکراوەوە هێرشکرایە سەر باڵەخانەی وەزارەتی پێشمەرگە و دوێنێش لە رێگەی درۆنی بۆمبرێژکراوەوە بە هەمان شێوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

News Code 222781

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha