بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی تێبینیمان له‌سه‌ر کۆی پرۆسه‌که، به‌ڵام به‌شداریمان کرد له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق و ڕاشکاوانه ڕایده‌گه‌یەنین، که تێبێنیمان له‌سه‌ر پرۆسه‌که هه‌بوو، چ له‌پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌که و چ له‌کاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌که‌دا، به‌تایبه‌ت ئاسته‌نگی زۆر بۆ پارتیمان دروست کرا، هه‌ر له گوشارە ئه‌منی و سیاسییه‌کانه‌وه تاکوو به‌کارهێنانی لایه‌نی دارایی بۆ کڕینی ویژدانی هه‌ندێک خه‌ڵک".
ناوبراو وتوشیەتی: "ئێستاش دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان له‌لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وه، سه‌رباری تێبینییه‌کان و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی، چوونکه له قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ندێک لایه‌ن دڵنیانین و دڵنیاین ده‌نگه‌کانی پارتیمان زیاتره له‌وه‌ی ڕاگه‌یاندراوه و ئه‌م که‌م و زیادکردنه په‌یوه‌سته به حساباتی سیاسییه‌وه".
وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەش‌داوە: "سه‌رباری تانه و تێبینییه‌کانمان، وه‌کو پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماده‌ین بۆ دیالۆگ و ڕاگۆڕینه‌وه بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ته خۆجێییه‌کانی پارێزگاکان، له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راکه‌ت و جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتننامه سیاسییه‌کان و ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی که پێشتر ڕێککه‌وتنیان له‌باره‌وه کراوه و دابین کردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان به‌بێ جیاوازی".
Your Comment