لە ڕووی یاساییەوە نابێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوا بخرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق رایگەیاند، بە بیانوی ئەوەی یاساکە تانەی لێدراوە، لە ڕووی یاساییەوە نابێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دوا بخرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەتیف مستەفا دادوەر و پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی‌کردەوە، بەپێی ماددەی ٢٣ لە پەیڕەوی ناوخۆیی دادگای فیدڕاڵی، دادگا ناتوانێت هیچ تانەیەک لە یاسای هەڵبژاردن قبووڵ بکات کە کەمتر بێت لە شەش مانگ لە ڕۆژی دیاری‌کردنی وادەی هەڵبژاردنەکە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەوپێیەش بێت لەڕووی یاساییەوە نابێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت بە بیانووی ئەوەی یاساکە تانەی لێدراوە لەبەردەم دادگای فیدراڵی.

ئەوەشی خستە روو، ئەگەر داواکە پێش دیاری کردنی وادەی هەڵبژاردن تۆمارکرابێت، ئەوا دەبوایە هەر لەگەڵ ئەو داوایەدا دادگا فەرمان بە کۆمسیۆن بکات رێکارەکانی رابگرێت تاوەکو داواکە یەکلایی دەبووەوە، بۆ ئەوەی خەرجی و کاتی خۆی و کارمەندەکانی بەفیڕۆ نەدایە.

News Code 222759

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha