بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە میدیای فەرمیی پارتی دیموکراتی وت: "ئه‌وه چه‌ندین جاره فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌کرێته ئامانج، ده‌رئه‌نجام هه‌ر هێرشێک ببێته هۆی ناسه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسی هه‌ولێر له به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌که نییه، هه‌ولێر چاوی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره و ئومێدی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه، ناوه‌ندێکی گرنگی ئاڵوگۆڕی دراو و جووڵه‌ی بازرگانی جیهانه، ناکرێت له‌ژێر هیچ پاساوێکدا هێرش بکرێته سه‌ر هه‌ولێر، هه‌رچی ڕێکاره ده‌بێت بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چیدیکه ئه‌و هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه و هه‌ولێر نه‌کرێته ئامانج."
هەروەها وتوشیەتی: "به‌شێک له‌و هێرشانه شوێنی مه‌ده‌نی و هاتوچۆی هاوڵاتییانی کردوه‌ته ئامانج، ئه‌مه مه‌ترسیداره و ده‌بێت هه‌رچی زووه کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه بێنه سه‌رخه‌ت و ڕێکاری توند بگرنه‌به‌ر."
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش داوە: "چاومان له‌وه‌یه سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕه‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر ناردن و جێگیرکردنی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی بۆ هه‌ولێر له‌پێناوی پاراستنی ئارامی و سه‌قامیگری، چوونکه ئێستا زیاتر له ۴۰ نوێنه‌رایه‌تی جیهان له هه‌ولێر هه‌ن، ناکرێت به‌ئامانجگرتنی چه‌ند گرووپێک بە مووشەک ئارامی ئه‌م شاره بخرێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌کرێ حکوومه‌تی عێراقیش سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت و هەڵوێستی توند وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وه‌شاندنی ئه‌و مووشه‌کانه بۆ سه‌ر هه‌ولێر بنبڕبکه‌ن و ئه‌و گرووپانه کۆنترۆڵ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر کوردستان نه‌که‌نه ئامانج".
Your Comment