بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆی ژاپۆنی لەسەر زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردۆتەوە، بەرنامەی ئارتمیس ئامانجی بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی مێژووییە بە ناردنی کەشتیوانی ئەمریکیی بۆ سەر ڕووی مانگ بۆ یەکەمجار لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدەدا تا ساڵی 2025، کە ڕەنگە لەناو ئەوانەی لەسەر مانگ دەنیشنەوە کەشتیوانێکی ژاپۆنیان لەنێواندا بێت.
ئەو سەرچاوانە باس لەوەش دەکەن کە هەردوو وڵات تاوتوێی ناردنی کەشتیوانی دووەمی ژاپۆنی بۆ سەر مانگ دەکەن و پێشبینیش دەکرێت لە زووترین کاتدا لە مانگی داهاتوودا پلانەکە یەکلایی بکرێتەوە.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا، ژاپۆن مووشەکی (H2A)ی هەڵدا کە گالیسکەیەکی نیشتنەوەی مانگی سەر بە ئاژانسی بۆشاییگەڕی ژاپۆنی هەڵگرتبوو لە ناوەندی بۆشایی ئاسمانی تانێگاشیما لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە، ئەمە یەکەم جار بوو موشەکێکی گەورەی ناوخۆیی لە دوورگەی تانێگاشیما لە دوای هەوڵی هەڵدانی شکستخواردووی مانگی ئازاری مووشەکیH3ی ژاپۆن.
Your Comment