مەسروور بارزانی و پلاسخارت باسی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی‌ حکوومەتی هه‌رێمی‌ کوردستان له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نوێنه‌ری‌ تایبه‌تیی سکرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق، کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی‌ له‌په‌ڕه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له ‌تۆڕی‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووک نووسیویه‌تی‌، "ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز جینین پلاسخارت نوێنه‌ری‌ تایبه‌تیی سکرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق کرد. بیروڕامان لەبارەی بارودۆخی گشتی عێراق و  پرۆسەی هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال ئاڵوگۆڕ کرد."

سه‌رۆکی‌ حکوومەتی هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ نووسیوه‌، "لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەختمان لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە."

News Code 222690

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha