لە هەمواری یاسای بوودجە کێشەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش چارەسەر دەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە رێگەی هەمواری یاسای بوودجەوە کێشەی پارەی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی بلومبێرگ بڵاوی‌کردەوە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا توێژینەوە لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بوودجە دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن پارە بۆ کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم دابین بکەن، ئەو هەنگاوەش لە کۆتاییدا دەبێت بە ئامرازی دەست‌پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لە یاسای ئێستای بوودجەدا کە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە، بڕی هەشت دۆلار بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلە نەوتێک بۆ کۆمپانیاکانی هەرێم دابینکراوە، بەڵام بەپێی گرێبەستی کۆمپانیاکە لەگەڵ حکوومەتی هەرێم بڕی ۲۱ دۆلار بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلە نەوتێک دابین کراوە.

سوودانی ئەوەشی خستەڕوو، داخستنی بۆرییە نەوتییەکانی هەرێم بە بڕی ملیارەها دۆلار زیانی بە حکوومەتەکانی هەرێم و عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکانی هەردوناوچە گەیاندووە، چوونکە رێگری لە هەناردەی ۴۷۰ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەکرێت.

News Code 222688

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha