بەڕێوبەریی خۆسەر ناوی خۆی بۆ بەڕێوبەریی خۆسەریی دیموکراسی لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا گۆڕی

بەشی سووریا- بەڕێوبەریی خۆسەریی کوردستانی سووریا پاش چەند مانگێک لە گفتوگۆ، ناوی ئێستای خۆی لە پەیمانی کۆمەڵایەتی نوێدا گۆڕی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیمانی کۆمەڵایەتی نوێیدا، کە جێگرەوەی دەستووری کوردستانی سووریایە، مەرجی ئەوە خراوەتەڕوو کە ناوی بەڕێوبەریی خۆسەریی بگۆڕدرێت بە "بەڕێوبەریی خۆسەریی دیموکراسی لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا"، بەو پێیەی ئێستا لە هەرێمێک پێکهاتووە کە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریایە و حەوت پارێزگا لەخۆ دەگرێت.

سەرلەبەیانی دوێنی، دانیشتنی پەسەندکردنی پەیمانی کۆمەڵایەتی نوێ لە رۆژئاڤا لە بارەگای بەڕێوبەریی خۆسەریی لە ڕەققە دەستیپێکرد و بە چەند هەموارکردنەوەیەک و زیادکردنێکی یاسای پێشوو کۆتایی هات.

هەروەها پەیمانە کۆمەڵایەتییە نوێیەکە ئەو گۆڕانکاریانە لەخۆدەگرێت کە کاریگەرییان لەسەر پێکهاتەی شارەوانییەکان هەبووە لە هەموو ناوچەکانی کوردستانی سووریا، بەو پێیەی "دەسەڵاتی شارەوانی دەگۆڕدرێت بۆ ئەنجومەن و دەستەی شارەوانییەکان".

هەروەها ناوی "ئەنجومەنی گشتی" گۆڕدراوە بۆ "ئەنجومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان" و هەندێک دامەزراوە بەپێی پەیمانەکۆمەڵایەتییە نوێیەکە دروست دەکرێن، وەک "دامەزراوەی چاودێری" و سەر بەخۆ دەبن لەگەڵ ئەنجومەنی گەلان، لەبری ئەنجومەنی جێبەجێ کردن و "ئەنجومەنی زانکۆکان".

جگە لەوەش لە پەیمانە کۆمەڵایەتییە نوێیەکەدا بڕیاری دامەزرانی فەرمانگەی ناوەندی دراو و نەختینە دراوە و دادگای پاراستنی پەیمانی کۆمەڵایەتیش دادەمەزرێت، کە وەک دادگایەکی دەستووری کاردەکات.

ئەنجومەنی گشتی ئاماژەی بەوەدا کە پەیمانە کۆمەڵایەتییە نوێیەکە بۆ بەڕێوبەریی خۆسەریی دیموکراتی لە بەرواری پەسەندکردنیەوە کاری پێدەکرێت.

News Code 222678

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha