حکوومەتی هەرێم بەغدا بە خەمسارد دەبینێت لە چارەسەری کێشەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، مامەڵەی ئێستای بەغدا بەرامبەر هەرێم لەگەڵ هیچ سیاسەتێکدا یەکناگرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێشتا پرسی هەمواری یاسای بوودجە نەچوەتە پەرلەمانی عێراق، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەگەر هاتوو کێشەکانی بەردەم شایستە داراییکان بەردەوام بێت رێکاری دیکە دەگرێتە بەر.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاربوو ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا بکەن، بەڵام هەڵوەشایەوە، سەردانەکانی شاندی هەرێمیش تا دوای پشووەکانی سەری ساڵ ڕاگیراوە، بەڵام لە دوای پشووەکان بە شێوەیەکی دیکە دەچنە بەغدا، وەکوو دیارە چاوەڕوانی خەڵک و حکوومەتی هەرێمیش تەواوبووە و رێگە بە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە نادەن.

هەورامانی باسی لەوەش کرد، ئەو مامەڵەیەی ئێستا بەغدا بەرامبەر هەرێم دەیکات رێککەوتن نییە و لەگەڵ هیچ مەزهەبێکی ئاینی و سیاسەتێکدا یەکناگرێتەوە، حکوومەتی هەرێمیش بەغدا بە خەم سارد دەبینێت لە چارەسەری ئەو کێشەیە، خۆڕاگری حکومەتی هەرێمیش بەم نزیکانە تەواو دەبێت.

وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕوونیشی‌کردەوە، ڕاستە شەڕی غەززە و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر تەواوی ناوچەکە هەبووە، بەڵام ڕق و کینەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان لە مێژە بوونی هەیە.

ئەوەشی ئاش کرا کرد، نیازێکی جدی لە حکوومەتی بەغدا بەدی ناکرێت بۆ ناردنی مووچەی مانگەکانی ۱۰ و ۱۱ و ۱۲، بەڵام حکوومەتی هەرێم چەندین جار ئەو داوایەی لە بەغدا کردووە و گفتوگۆکانیش بەردەوامە.

News Code 222675

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha