ڕەت‌کردنەوەی دواخستنی هەڵبژاردن لە کەرکووک وەڵامدانەوەیەکی یاسایی دروستە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ رەتکردنەوەی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک وەڵامدانەوەیەکی یاسایی دروستە". 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێواز فایەق، سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاشیگەیاند "ئەو بڕیارە بۆ ڕاگرتنی ھەموو ئەو ھەوڵانەیە کە بە مەبەستی ھێشتنەوەی دۆخی نالەباری پارێزگاکە لەلایەن نەیارانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە شارەکەدا دەدرێن".

شایانی باسە دوێنێ دادگای فیدراڵی عێراق داواکارییەکی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕەت‌کردەوە.

News Code 222664

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha