پێویستە هیچ چوارچێوەیەكی دیاریكراو بەسەر پێکهاتەکاندا نەسەپێندرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بارەگای بارزانی ڕایدەگەیەنێت پێویستە پێكهاتەكان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و هیچ چوارچێوەیەكی دیاریكراو بەسەریاندا نەسەپێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی دابەش كردنی كورسی پێكهاتەكان ڕایگەیاند: "سەبارەت بە بابەتی میكانیزمی دابەش كردنی كورسی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و بوونی هەندێ هەوڵ بۆ گۆڕین و دەسكاری كردنی كورسی و مافەكانی پێكهاتەكان و چۆنیەتی بەشدارییان لە هەڵبژاردن، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی تێڕوانینێک دەخاتەڕوو".

ئاماژە بەوەش کراوە، بارزانی داوا دەکات ڕێگە بەوە بدرێت پێكهاتەكان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و هیچ چوارچێوەیەكی دیاریكراو بەسەریاندا نەسەپێندرێت.

ڕاشیگەیاندووە پێكهاتەكان بەشێكی ئازیز و گرنگی كۆمەڵگەی كوردستانین و نابێ ئیستحقاق و مافەكانیان تێكهەڵی هیچ بەرژەوەندییەكی سیاسی و نادادپەروەرانە بكرێت.

News Code 222645

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha