سنە و دەربەندیخان کارێکی هاوبەشی فەرەهەنگی دەست پێدەکەن

بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سنە سەردانی دەربەندیخانی کرد و لەگەڵ ئیدارەی شارەکە کۆ بووە.


سلێمان محەمەد سەعید، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان راگەیاند: "پێشوازیمان کردووە لە عەلی ئەسغەر دەریایی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای کوردستان لە دیوانی قائیمقامیەت بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری دەربەندیخان و بەڕێوەبەری کارگێڕی فێستیڤاڵی شانۆی شەقامی دەربەندیخان ".

ناوبراو وتیشی: "لەگەڵ  عەلی ئەسغەر دەریایی و ڕەشید مەحموودی جێگری بەڕێوەبەری گشتی کاروباری سینەما و هونەر گفتوگۆمان کردووە لەبارەی تێکەڵی کلتوری و هونەری نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی ئێران، بەتایبەت لەڕووی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی شانۆی شەقام و هەماهەنگی کردن لە کاتی بەشداری کردنی گرووپەکانی فێستیڤاڵ لەنێوان هەردوولا".

قائیمقامی دەربەندیخان ڕاشیگەیاندووە: "سەردانی شاندەکە بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون و بەشداری کردنیان بوو لە حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی دەربەندیخان،  دواتریش چووین بۆ بینینی یەکێک لە نمایشە شانۆییەکان لە پارکی شار".

News Code 222622

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha