بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا قسەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، باسیان لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین و پێویستی رێگری کردن لە درێژبوونەوەی ململانێکان کردووە.
بلینکن لەمیانی گفتوگۆكهدا باسی لە دۆخی مرۆیی غەززە کردوە، هەروەها هاوکاری لەگەڵ عێراق و هاوبەشەکانی دیکەی ناوچەکە بۆ دیاریکردنی ئەو هەنگاوانەی کە دەتوانرێت بگیرێنەبەر بۆ دانانی بناغەکانی ئاشتییەکی دادپەروەر و بەردەوام.
لهوهتهی ئیسرائیل هێرشی بۆ سهر كهرتی غهززه دهستپێكردووە زیاتر له ۷۰ جار هێرشكراوهته سهر هێزهكانی ئهمریكا و هاوپهیمانان له عێراق و سووریا، ئهوهش بهرپرسانی ئهمریكای نیگهران كردووه.
لەمبارەوە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە حکوومەتی عێراق کرد ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات بۆ پاراستنی هەموو ئەو دامەزراوانەی کە کارمەندانی ئەمریکی لێیە، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە بکات کە بەرپرسیارن لە هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان لە عێراق.
Your Comment