بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببات، ماوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژ کرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ماوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژکرایەوە و گەورەترین بەربەست لەبەردەم هەڵبژاردنی هەرێم هەڵگیرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی-ی ڕاگەیاند، پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد.

 بەپێی هەمواری یاساکە، ماوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ماوەی شەش مانگ درێژ کراوەتەوە بەو مەرجەی لەو ماوەیەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم و پارێزگاکانی عێراق لە کاتی خۆیدا بەڕێوەببات و حکوومەتی ناوەندیش پابەندکراوە سەرجەم شایستە داراییەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەو دوو هەڵبژاردنە دابین بکات.

لایخۆشییەوە، ئومێد محەمەد پەرلەمانتاری نەوەی نوێ راگەیاندووە بە پابەندکردنی حکوومەتی عێراق بۆ خەرج‌کردنی شایستە داراییەکان و پەسەندکردنی یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی هەرێم لەکاتی خۆیاندا بەڕێوەدەچن. دەشڵێت، "چاوەڕێی گۆڕانکاری گەورە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەکەین".

News Code 222547

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha