بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی له پهیامێكدا لە رێورەسمی ناساندنی کاندیدانی "هاوپەیمانی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە" کە لەلایەن ئاسۆ مامەند، سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە خوێندرایەوە، ڕایگهیاند: "هاوپەیمانیی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە، هاوپەیمانیی ڕەسەنی شاری کەرکووک و کەرکووکییە سەربەرزەکانە بە هەمو نەتەوە و پێکهاتەکانییەوە، بەرنەماکەشمان لەپێناو قووڵکردنەوەی ئەو تەبایی، پێکەوەژیان و ئاوەدانکردنەوەی شارە خۆشەویستەکەدایە".
تاڵەبانی ئاماژهی بهوهش كرد، "هەمیشە باوەڕی تەواومان بە هاوبەشیی و کاری پێکەوەیی هەبوە، ئەقڵییەتی خۆفەرزکردنمان لە بڕیار و بەڕێوەبردندا رەتکردوەتەوە و ویستومانە هەمومان پێکەوە خزمەتی کەرکووکی قودسی کوردستان بکەین، ئێستاش هاوپەیمانیی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە، کۆتایی بەو سەردەمە دەهێنێت و چیتر بڕیار بۆ کەرکووکییەکان نادرێت، بەڵکوو خۆیان بڕیاردەر دەبن، چارەنووسی خۆیان هەڵدەبژێرن و شەڕ لەپێناو مافەکانیان دەکەن".
له پهیامهكهیدا سهرۆكی یهكێتی دهڵێت: "مێژویەکی درێژمان لەگەڵ خۆڕاگری و قارەمانێتیی کەرکووکییە سەربەرزەکان هەیە، بۆیە دڵنیام ئێستاش بە هەمان ئیرادە و رۆحییەتەوە، بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەچن و ژمارە 142ی هاوپەیمانییەکەی خۆتان هەڵدەبژێرن، دەیسەلمێنن ئێوەن شەڕە ڕاستەقینەکە بۆ کەرکووک دەکەن و لە قەڵا دێرینەکەی خۆتانەوە مژدەی سەرکەوتن بەگوێی هەموواندا دەدەن".
ناوبراو ئهوهشی خستوهتهڕوو، "کەرکووکمان لە دڵماندا هەڵگرتوە، کەرکووک هێڵە سورەکەی ژیانی سیاسی و حزبیمانە، وەکچۆن لە ڕابردوودا خوێنمان بۆ ڕشت، لە داهاتووشدا هەر خۆمان پارێزەرە دڵسۆز و ڕاستەقینەکەی دەبین، پێکەوە لەگەڵ ئێوەی دڵسۆز ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان دەبینەوە و بەرامبەر مەترسییەکان دەوەستینەوە، تەعریب ڕیشەکێش دەکەین و خەونی بەدینەهاتووی دوژمنانی کەرکووک لەباردەبەین".
Your Comment