خوازیارین پێكهاتەكان ئازادانە نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ وەفدێكی بەرەی توركمانی كۆ بووەوە و لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان بیروڕایان گواستەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەرباز کۆسرەت ڕەسوول، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەكێتی لە شاری هەولێر، پێشوازیی کرد لە وەفدێکی بەرەی تورکمانی بە سەرۆکایەتی ئایدن مەعرووف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لە دیدارێکدا کە هەریەک لە مەجید حەمەدەمین، لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی کوردستانییەکان ئامادەی بوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەرەی تورکمانی.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "بەشێکی تری دیدارەکە گفتوگۆ کردن بوو لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و رۆڵ و پێگە و بەشداری پێکهاتەکان." لەوبارەیەوە دەرباز کۆسرەت ڕەسوول دووپاتی کردەوە کە "یەکێتی خوازیارە مافی سەرجەم پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکان پارێزرا و بێت و ئازادانە نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن."

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، "دۆخی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنەکان تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە کێشەکان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێن."

News Code 222512

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha