بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، ئیڤان فایه‌ق جابرۆ سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی حكوومه‌تی خۆجێی پارێزگای سلێمانی كرد بۆ هاوكارییه گه‌وره‌كانی له جێبه‌جێكردنی پلانی حكومه‌تی فیدراڵی بۆ كارئاسانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و داخستنی كه‌مپه‌كان، دوای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له بواره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ دابین كردنی بژێوییه‌كی شایسته بۆ خێزانه گه‌ڕاوه‌كان و جێگیركردنیان خراونه‌ته‌گه‌ڕ.
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران جه‌ختیشی كرده‌وه، هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كانی ئاواره‌بوونی ناوخۆیی كۆتاییان هاتووه به‌هۆی ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی كه له بواره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌دا به‌ده‌ست هاتوون.
ئیڤان فایه‌ق جابرۆ جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی كۆتاییهێنان به ته‌واوه‌تی دۆسیه‌ی ئاواره‌بوون له زووترین كاتدا كرده‌وه به دڵنیابوون له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ئاوارانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستاندا له بارودۆخێكی سه‌ختدا له كه‌مپه‌كان ده‌ژین.
شایانی باسە کەمپی قۆرەتو یه‌كه‌م كه‌مپ له هه‌رێمی كوردستان بوو كه له دوای له ساڵی ۲۰۱۴ و داگیركردنی شاری موسڵ لەلایەن داعشەوە، بۆ ئاواره‌كان دروست كراوه.
Your Comment