بێریڤان گۆنەش، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە هەرێمی کوردستان هەڕەشە و مەترسی لەسەر گیانی لایەنگرانی ئێمە هەیە، بۆیە ئەرکی حکوومەتە پارێزگاری لە گیانی ئەندامان و لایەنگرانمان بكات.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: پارتی دیموکراتیکی گەلان کار و چالاکیی سیاسی، بە شێوەیەکی دیموکراسی ئەنجام دەدات، بە جۆرێک کە لە پێناو مافەکانی گەلی کورد لە کوردستان تێکۆشان دەکات.
ناوبراو باسی لەوەش کرد: کوردانی کوردستانی تورکیا لە ژێر هەڕەشە و مەترسی میتی تورکیادا ئاوارەی هەرێم بوون، هەروەها لە هەرێمی کوردستان هەڕەشەی میتیان لەسەرە.
Your Comment