بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرووپی چەکداریی "المقاومه الإسلامیه فی العراق" له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی بەرخۆدانی ئیسلامی بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی هه‌ریری سوپای ئەمریکایان لە شاری هه‌ولێر کردە ئامانج و ڕاستەوخۆ ئامانجەکانیان پێكا.
پێشتریش، دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگەیاند: له ڕێگه‌ی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و له ئاسماندا ته‌قێندرانه‌وه، هەروەها له هێرشێكی دیكه‌دا بۆ سه‌ر هه‌مان شوێن، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو به‌نه‌ته‌قیوی كه‌وته خواره‌وه.
ماڵپەڕی "ئێن بی سی نیوز"ی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارییەکانی عێراق لەم دواییانەدا نزیکەی 45 سەربازی ئەمریکی برینداربوون، برینی هەندێکیشیان سەختە.
Your Comment