کەمال کڵچدارئۆغڵو لە گۆڕەپانی سیاسی تورکیا دوور خرایەوە

بەشی تورکیا- کەمال کڵچدارئۆغڵو دوای ۱۳ ساڵ لە سەرۆکایەتی کردنی پارتەکەی، لە ۳۸ـەمین کۆنگرەی پارتی گەلی کۆماری دۆڕا و ئۆزگور ئۆزەل بە سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەنگدان بۆ سەرۆکی گشتیی جەهەپە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە، ۵-۱۱-۲۰۲۳) کۆتایی هات و ئەنجام راگەیێندرا و بەپێی ئەنجامی دەنگدانەکە؛ ئۆزگور ئۆزەل ۸۱۲ دەنگ و کەمال کڵچدار ئۆغڵوو ۵۳۶ دەنگیان بەدەستهێنا، بەمەش سەردەمی دەسەڵاتی کڵچدارئۆغڵو وەک سەرۆکی ئەو پارتە، کۆتایی‌هات.

جەهەپە لە ۹ـی ئەیلوولی ۱۹۲۳ لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک دامەزرا، لە ساڵانی ۱۹۲۳-۱۹۵۰دا ۱۷ جار لەسەریەک حکوومەتی پێکهێنا. پارتەکە بەهۆی بوونی کێشەی نێوخۆییەوە ژمارەیەک سەرکردە لێی جیابوونەوە و پێنج پارتی سیاسییان دامەزراند. لە ساڵانی ۱۹۶۱-۱۹۶۵ جەهەپە سێ جاری دیکە حکوومەتی پێکهێنا. لە کودەتاکەی ۱۹۸۱ بۆ ماوەی چوار ساڵ داخرا و بەبڕیاری دادگەی دەستوور لە ساڵی ۱۹۸۶ دووبارە کرایەوە. ۳۷ کۆنگرەی ئاسایی و ۱۹ کۆنگرەی نائاسایی سازکردووە.

بایۆگرافیی ئۆزگور ئۆزەل:

ساڵی ۱۹۷۴ لە مانیسا لەدایکبووە

ساڵی ۱۹۹۷ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە دەرمانسازی لە مانیسا بەدەستهێناوە

ساڵی ۲۰۰۹ بە سەرۆکی شارەوانیی مانیسا هەڵبژێردرا

پێنج خولە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی جەهەپەیە

چوار خول جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە بوو

لە ۳۸ـەمین کۆنگرەدا بە سەرۆکی جەهەپە هەڵبژێردرا

News Code 222425

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha