بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دلێر مستەفا ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرکردەکانی کورد هەمیشە بێ ئگا بوون لەسیاسەتی جیهانی و ناوچەیی، بۆیە زۆر هەلی لەباریان لەدەستداوە، هەمیشە ئەم سەرکردانە لایەنێکی چاوەڕێکەر بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەرێمی کوردستان چوونکە نەوتی زۆرە هەمیشە چاوی لەسەر بووە بۆیە دەرفەتەکان لای کورد چەندین جار دووبارە بوونەتەوە، دەرفەتێک لەدەست دراوە و چاوەڕێی دەرفەتێکی دیکەیان کردوە.
دلێر مستەفا ئەوەشی ئاشکرا کردوە، زۆر دەرفەتی دیکە هاتووەتە پێش بەڵام بۆ نەگبەتی کورد و چاوچنۆکی و دواکەوتویی سەرکردەکانی لەدەست دراون و هاتوینەتەوە خاڵی سفر، بۆیە خاڵێکی لاوازی کورد سەرکردەکانیەتی.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرکردایەتی کورد هەمیشە لە سیاسەتی جیهانی و ناوچەیی بێ ئاگا بوون، دەرفەتی زۆریان لەدەستداوە و چاوەڕێی دەرفەتی دیکەیان کردووە.
News Code 222401
Your Comment