بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوبەردانی لە لێدوانێکى ڕۆژنامهوانیدا وتوویهتى، "وهفدى هەرێم و ناوەند ڕێککەوتوون لەسەر ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوولا تا تەواوبوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان".
ناوبراو وتووشیهتى، "هەرکاتێک ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕاگەیهندرا، دانوستانەکان لەنێوان هەردوولا دەستپێدەکەنەوە".
دوبەرانی ئاماژەی بەوەش کردووە، "کۆبوونەوەکانی هەردوو وهفدهكه سەبارەت بە یاسای نەوت و گاز هەنگاوی زۆری لەنێوان ناوەند و هەرێمدا بڕیوە، بەتایبەتی کە خواستی پەسەند کردنی یاساکە لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا هەیە".
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، دواخستنەکە بابەتی یەکلایی کردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و یاسای بوودجەی ساڵی داهاتوو لەخۆدەگرێت، بەڵام حکوومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لەپارەدارکردنی هەرێم بۆ پێدانی مووچە کە بەسێ گوژمە ڕەوانە دەکرێت.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شێروان دوبەردانی ڕایگەیاند دانوستانەکانی نێوان هەرێم و ناوەند سەبارەت بە مووچە و بوودجە و یاسای نەوت و غاز بۆ دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دواخراوە.
News Code 222394
Your Comment