ترسمان لە بەشداری کردن لە جەنگی غەززەدا نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، لە ئێستادا رێگە نییە تا بچنە فەلەستین و کەرتی غەززەش ئابڵوقەی لەسەرە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لە وتارێکدا رایگەیاند، هەندێک پرسیارێکیان ئاڕاستە دەکەن و پێیان دەڵێن بۆچی ناچنە فەلەستین، ئەویش دەڵێت، لە کاتی خۆشیدا هێندە خەباتی چەکداریمان لە شاخ کردووە بۆیە ئێستا هیچ ترسێکمان لە جەنگ نییە.
ناوبراو وتیشی: دوور نیە جەنگی ئیسرائیل و غەززە درێژەبکێشێت، ئەو کاتەش لە عێراق و هەرێمەوە خەڵک دەچێت بۆ جەنگی غەززە.

ئەوەشی خستەڕوو، موسڵمانان ئامادەن خوێنیان پێشکەشی خەڵکی زوڵملێکراوی غەززە بکەن، بێ هەڵوێستیی دەوڵەتە عەرەبییەکانیش بۆ چەند هۆکارێک دەگەرێتەوە، بەشێک لەو دەوڵەتانە لە ژێر ڕکێفی ئەمریکادان، بەشێکی دیکەیان ترسیان هەیە، بەشێکی دیکەشیان توانایان نییە هەڵوێستیان هەبێت.

سەبارەت بەوەش کە بزووتنەوەی حەماس لەلایەن ئێرانەوە هاوکاری دەکرێت، عەلی باپیر ڕایگەیاند وەرگرتنی هاوکاری لە ئێران عەیبە نییە، چوونکە لە ڕابردووشدا کورد، شیعە و سوننە لە دژی بەعس هاوکارییان لە ئێران وەرگرتووە.

عەلی باپیر وتیشی: ئایا ئێمەش کەم هاوکاری ئێرانمان وەرگرتووە؟ ئایا مەمنوونی نەبووین؟ دەبێت دەستخۆشی لە ئێران بکەین کە هاوکاری حەماس دەکات و باجی ئەوەشی داوە.

دەقی وتەکانی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لەم لینکەوە ببینن:

https://www.youtube.com/watch?v=iW8hrfpHBr8

News Code 222348

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha