بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس سوپاسی حکوومەت و پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیای کرد بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی سەربازەکانیان لە عێراق و رایگەیاند: "تاوەکوو ئێستا هەردوولامان ڕووبەڕووی هەمان هەڕەشەین، بەڵام بەیەکەوە شکستپێهێنانی هەمیشەیی داعش مسۆگەر دەکەین."
پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای ئەوە دێت، ئێوارەی ۱۸ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳، پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا لە دانیشتنێکی تایبەتدا، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا، مانەوەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە.
Your Comment