سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی ئیمارات کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵى گشتیى ئیمارات له‌ هه‌رێمى کوردستان بانگهێشتنامه‌یه‌کى شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیانى  بۆ سه‌ردانى ئیمارات گەیاندە نێچیرڤان بارزانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یاندووە: به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازىی له‌ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاهرى، کونسوڵى گشتیى ئیمارات له‌ هه‌رێمى کوردستان کرد، بانگهێشتنامه‌یه‌کى شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیانى به‌ نێچیرڤان بارزانى گه‌یاند بۆ سه‌ردانى ئیمارات و به‌شداری‌کردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ى لووتکه‌ى جیهانیدا بۆ کارى که‌شوهه‌وا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه‌، کۆبونه‌وه‌که‌ له‌ چوارچێوه‌ى گه‌ڕى ۲۸هه‌مین کۆنگره‌ى لایه‌نه‌کانى رێککه‌وتنى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کاندا ده‌رباره‌ى گۆڕانى که‌شوهه‌وا دێت، که‌ ئیمارات سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌م گه‌ڕه‌ى ده‌کات و له‌سه‌ر بنه‌ماى رێککه‌وتنى پاریس پرسه‌کانى تایبه‌ت به‌ گۆڕانى که‌شوهه‌وا و چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى لێکه‌وته‌کانى و رۆڵى وڵاتانى جیهان له‌ که‌مکردنه‌وى مه‌ترسییه‌کانیدا، تاوتوێ ده‌کات.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ده‌رفه‌ته‌کانی وه‌به‌رهێنانی ئیماراتی له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان، دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى ناوچه‌که‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌ بوو.

شایانی باسە بڕیاره‌ لووتکه‌ى جیهانی بۆ کارى که‌شوهه‌وا (COP۲۸) له‌ رۆژانی یه‌ک و دووی مانگی داهاتوو له‌ شارى ئێکسپۆ دوبه‌ى ئه‌نجام بدرێت که‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژى نیشتمانیى ئیمارات.

News Code 222273

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha