لاهوور شێخ جەنگی لستێک بەناوی "یەكێتیی نیشتمانیی گەل" ڕادەگەیەنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژێک بەر لە بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لاهور شێخ جەنگی جیابوونەوەی لە یەکێتی ڕاگەیاند بڕیاریدا لیستێک بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دروست دەکات و ڕایگەیاند، "لیستمان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان هەیە. و لێرە بەدواوە ئێمە خاوەنی بڕیاری خۆمانین و درێژە بە کاری سیاسیی خۆمان دەدەین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣، میدیاکانی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی ناوی لیستەکەیان بڵاو کردەوە بەپێی زانیارییەکان لاهوور شێخ جەنگی لیستەکەی ناودەنێت "یەكێتی نیشتمانی گەل".

 لە بەرواری ٢٦\٩\٢٠٢٣، رۆژێک بەر لە بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، لاهوور شێخ جەنگی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا جیابوونەوەی خۆی لە یەکێتی راگەیاندوو وتی، بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەین و "لیستێکی گەل پەسەند رادەگەیەنین".

لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی لاهوور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکی یەکێتی دیاری‌کرا، دواتر لە رۆژی ٨ تەموزی ساڵی ٢٠٢١ بافڵ تاڵەبانی، لاهوور شێخ جەنگی لە نێو ڕیزەکانی یەکێتی دوورخستەوە.

سەرچاوە: سپی میدیا

News Code 222224

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha