نەبوونی یەک لیستی دەبێتە هۆی سووتانی دەنگی کوردەکان لە کەرکووک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەتیف نێروەیی ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند: ئەگەر کورد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکدا بکردایەت دەبووە هێزی سەرەکی و بێ­ڕەکابەری ئەو پارێزگایە. ئەگەرچی ئەوش نەکرا هێشتا یەکێتی حزبی یەکەمە لە کەرکووک و دەتوانێت پۆستی پارێزگار بەدەست بێنێت.

کوردپرێس

کورد نەیتوانی بە یەک لیست یان لانیکەم بە لیستێک کە زۆرینەی لایەنە کوردیەکانی تێدا بەشدارن، خۆی ئامادەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بە تایبەت لە کەرکووک بکات؛ ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی دوورنواڕێکی گەش چاوەڕوانی کوردەکان لە کەرکووک نەبێت.

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بەشداری نەکردنی کورد بە یەک لیست لە هەڵبژاردنەکانی دابێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە کوردپرێسی وت: بە تەئکید ئەگەر کورد خۆی لە چوارچێوەی یەک هاوپەیمانێتی و یەک لیست ئامادە بکردایە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەنگی زیاتر دەبوو و کورسییەکان بۆ کورد زیاتر دەبوون و کورد دەبوون بە هێزێکی سەرەکی و بێ‌ڕکابەر لە کەرکووک و ئەو کاتە لە پێکهێنانی ئیدراەی نوێی خۆجێیی کەرکووک ڕۆڵی سەرەکیمان دەبینی. ئەو کاتەش کورد دەیتوانی زاڵ ببێت بەسەر ئەو کێشە و گرفتانەی کە لە ڕووی ئیداری و ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە لە کەرکووک هەن؛ بەداخەوە ئەوە نەکرا لەم‌بوارەدا یەکێتی هەوڵێکی زۆرری دا و هیچ مەرجێکی نەبوو و داوای لە هێز و لالیەنە سیاسییەکان کرد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکەن و هێڵی سووری بۆ هیچ لایەنێک نەبوو. تانانەت بە فەرمی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند کە سازش لەسەر ماف و پشکی خۆیشمان دەکەین تاکوو کورد بە یەک لیست بەشداری بکات.

ناوبراو زیاتر وتی: بەداخەوە بەهۆی بیانووی جیاجیا دواجار لایەنە کوردییەکان بەپیریی بانگەوازەکەی یەکێتییەوە نەهاتن و بە هەندێک لیستی سەربەخۆ و جیاواز بەشداری دەکەن و خۆیان دڵنیان کە ئەو دەنگانە دەسووتێن و فەوتانی ئەو دەگانەش لە بەرژەوەندیی لایەنەکان و پێکهاتەکانی دیکەی کەرکووکدایە.

 

لەتیف نێروەیی سەبارەت بە مەترسی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک کە ئەگەری هەیە یەکێتی و کورد بەگشتی ئەو پۆستە لەدەست بدەن بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: بەڕای ئێمە هێشتا یەکێتی هێزی سەرەکی دەبێت لە کەکووک و دەتوانێت دەنگەکانی لەهەموو لیستەکانی تر زیاتر بێت و ئەو کاتە وەکوو ئیستیحقاقی دەنگ و ئیستیحقاقی کوردسی دەبێت پۆستی پارێزگار بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێت یان ئەوەی کورد بێت چوونکە ئەو لیستە لسیتی یەکێتی و هێزێکی دیکەی کوردستانییە کە واتا ئەم ئیستیحقاقە، ئیستیحقاقێکی دەنگ و کورسییە بۆ کورد بێت. ئەمانەش پێویستی بە پلان و هەماهەنگی هەیە و پێویستی بەوەش هەیە کە لەدوای هەڵبژاردنەکانیش کورد بە بەرنامەی هاوبەش بۆ بەدیهێنانی ئەو ئیدارە کار بکات. لە هەمان کاتیشدا یەکێتی پێویستی بە پشتیوانی و هاوکاری دەبێت لەدۆستەکانی خۆی لە پێکهاتەکانی دیکەی کەرکووک.

 

 

News Code 222088

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha