بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند سەرکۆنەی ئەو تووندوتیژییانە دەکەن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کەرکووک ڕوویداوە.
جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات، لە رێگەی گفتوگۆ و لەچوارچێوەی ماددەی ۱۴۰ ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن.
لەبارەی ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغداش لەبارەی مووچە و بودجەوە دەڵێت: بەدڵنیاییەوە، بەشێوەیەکی بەردەوام لەگەڵیان لەسەر هێڵین، هەروەها دەمەوێت نێردە دیپلۆماتییەکانمان لە هەولێر و بەغدا لەسەر ئەم پرسە قسە بکەن.
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی دۆخی کەرکووکەوە ڕایدەگەیەنێت، لە نزیکەوە چاودێریی گرژییەکان دەکەن.
News Code 222085
Your Comment