بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمەساڵح لە پەیامێکدا لەبارەی مووچە و کێشەی نەناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە نووسیویەتی: "بۆ حکوومەتێک کە حەقی مووچەی خەڵکی نەبێت، ناکرێت، بڵێیت، دەبێت فەرمانبەران مامۆستایان دەوام بکەن، باج و ڕسوومات و گومرگیش وەردەگرم، بەڵام مووچە لەسەر ئێمە نییە".
ئاماژەی بەوەش کرد، هەرێمی کوردستان رۆژانە ۹۵ هەزار بەرمیل نەوت دەداتە حکوومەتی ناوەند، دەبێت عێراق پەیوەستبێت بە یاسای بوودجەوە، وەک چۆن دەبێت هەرێمی کوردستانیش پەیوەست بێت، زیاتر لە ۳۰۰ هەزار بەرمیل نەوت لە دەست حکوومەتی هەرێمدایە، ئایا پاڵاوتن و فرۆشتنی لە نێوخۆدا تەنی ۳۲۰ دۆلارە کۆی داهات چەندە؟
عەلی حەمەساڵح باسی لەوەش کردووە، "هەڵەی کوشندەی حکوومەتی هەرێم زیادکردنی باج و ڕسوومات بو لەسەرشانی خەڵک، ئێستاش عێراق بڵێ، داهاتی ناوخۆتان (۳۰۸ملیار دینارە) لە پشکی هەرێم دەبڕین!، ئایا دەکرێت هێزی ئەمنی مووچەی لەسەر حکوومەت وەربگرێت، بەڵام ئاسنکاری بۆ قاچاخی حیزب و بەرپرسەکانی بکات! مووچەی لەسەر میللەت بێت و هاوکاری ئەوانە بکات دزی لە میللەت دەکات!".
Your Comment