بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد فەوواز وەتیفی پەڕلەمانتاری دەولەتی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا دەڵێت: "ناکۆکیی لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنی نەوت و داهاتەکانی نەوت لەنێون بەغدا و هەرێم گرنگترین ئاستەنگی بەردەم تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غازن".
ناوبراو دهشڵێت: "بەدەرکردنی ئەم یاسایە دەتوانرێت کۆتایی بەو ناکۆکیانەی نێوان حکوومەتی بەغدا و هەرێمی کوردستان بهێنرێت و ببێتە هۆی دابەشکردنی داهاتە نەوتییەکان".
بەوتەی ئەو پەڕلەمانتارە: "جگە لە بابەتی میکانیزمی هەناردەکردنی نەوت و داهاتەکانی نەوت، پرسی دەسەڵاتی هەرێم و پارێزگاکان لە ئیدارەدانی دامەزراوە نەوتییەکان یەکێکی ترە لەو خاڵانەی هەرێم و بەغدا لەسەری ناکۆکن".
لای خۆیشیەوە، جاسم عەتوان پەڕلەمانتاری سەر بە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیی ڕایگەیاندوە، دەرکردنی یاسای نەوت و غاز دەبێتە هۆی نەهێشتنی جیاوازیی و پێدانی ئیمتیازات لە دابەشکردنی سامانی نەوتدا.
Your Comment