بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێنراوێکدا ڕایگەیاند: پێشنوهڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ۲۳/۸/۲‌۰۲۳ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ مارک سترۆ كونسولى گشتيى نوێى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا، دووپات كرده‌وه
.
هەروەها لە راگەێنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لاى خۆيه‌وه كونسولى گشتيى نوێى ئه‌مريكا وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به ده‌ستبه‌كاربوونى له ئه‌ركه‌كه‌يدا، داكۆكى له پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نيوانيان كرده‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیی لە مارک سترۆ، كونسولى گشتيى نوێى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان کرد.
News Code 222025
Your Comment