بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مات مەكفارلەین، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق و سووریا لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەزارەتی پێشمەرگە هەندێک خاڵی لە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان لەڕووی سەربازیەوە بەجێ هێناوە، بەڵام نەوبونی وەزیری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەو وەزارەتەی لاواز كردووە و پرۆسەی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی راگرتووە.
ناوبراو وتیشی: "دوای هەڵسەنگاندی كارەكانمان بۆ مانگی تەممووز ئێمە راگەیەندراوێكمان خستۆتەڕوو، بێ هیوابوونی خۆمان دەردەبڕین لە بەدەستهێنانی هەندێک ئامانجی یاداشتنامەكەی نێوان هەردوولا".
ئەوەشی خستەڕوو، هانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەدەین بۆ دەربڕینی نیازپاكی و پابەندییەكانیان، وەزیرێک بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەستنیشان بكەن و ئەنجامدانی چاكسازیەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە چالاكتر بكەن.
فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی هۆشدارشیدا لەوەی: "ئەگەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەتوانێت چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە ئەنجام بدات و پابەندییەكانی خۆی بەگوێرەی یاداشتنامەكە جێبەجێ بكات، وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) ناتوانێت لە پێشكەش كردنی هاوكارییە سەربازی و ئەمنییەكان بەردەوام بێت و ئەو هاوكاریانە رادەگیرێن".
بەشی جیهان- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی شەڕی دژ بە داعش لەبارەی ئەنجامدانی چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە جارێکی تر هۆشداری دەداتە حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
News Code 222018
Your Comment