بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق پەیامێکی ئاراستەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد کە تێیدا جەختی لەوە کردەوە: "شاری هەڵەبجە یەکێکە لە هێماکانی ڕووبەڕووبوونەوەی رژێمی ستەمکاری پێشوو، خەڵکەکەی ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژیی یەک لەدوای یەک بوونەتەوە و کاروانێک شەهیدیان لەو رێگەیەشدا بەخشیوە".
لەتیف رەشید جەخت لەوە دەکاتەوە: "پێویستە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە نێو ئەجێندای کارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەری و پەسندکردنی یاساکە و بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمیدا، بەتایبەتی دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و بۆ ئەنجامدانیشی وەزارەتی پلاندانان رێوشوێنەکانی گۆڕینی بۆ پارێزگا تەواو بکات".
Your Comment