پەیامی پێشمەرگەیەکی دێرینی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەڕی ناوخۆ و کارەساتی هەکاری

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- که‌سایه‌تى دیارى سه‌ربازى په‌یامێکی له‌سه‌ر شه‌ڕى ناوخۆ و کاره‌ساتى هه‌کارى و دۆخى هه‌رێم و حوکمڕانى ڕابردوو بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مام رۆسته‌م پێشمەرگەی دێرینی هەرێمی کوردستان  له‌ په‌یامه‌که‌یدا کە لە ڕێگای شارپرێسەوە بڵاوی کردۆتەوە، ده‌ڵێت: "دۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان له‌ حاڵه‌تێکى وادا نیه‌ هه‌رکه‌سه ‌و لاى خۆیه‌وه‌ لاپه‌ره‌ خوێناویه‌کانى شه‌رى ناوخۆ هه‌ڵبداته‌وه‌ و قسه‌ى له‌سه‌ر بکات، ئاشکرایه‌ له‌ ڕابردوو هه‌ڵه‌ى زۆر کراوه ‌و قسه‌وباسى زۆر هه‌ڵده‌گرێت.

ده‌قى په‌یامه‌که‌ى مام رۆسته‌م:

ماوەیەکە لە میدیاکانەوە لەسەر شەری ناوخۆ و بەتایبەت لەسەر کارەساتی هەکاری قسەی جیاواز دەکرێت، دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان لەحاڵەتێکی وادانییە کە هەرکەس لای خۆیەوە ئەو لاپەرە خوێناویانە هەڵبداتەوەو قسەی لەسەربکات، ئاشکرایە کە لەرابردوودا هەڵەی زۆر گەورەو خوێناوی کراوە، خۆ گەر بریار بێت باس لەو مێژووە بکرێت، ئەوە ئەرکی خەڵکانی پسپۆرو سەربەخۆیە نەک بە ئەقڵی قۆلبادانی حزبی بەکەموکورتی بخرێتە بەر دیدەی نەوەکانمان.

من وەک خۆم هەرچەندە نەفرەت لە هەموو شەرێکی خۆبەخۆ دەکەم، نەفرەتیش لەوانە دەکەم کە لەدەستیان لەپشتی ئەم شەرە خوێناویانەوە هەبووە، بۆیە هیچ راگەیاندنێکم لەو بارەیەوە بۆمیدیاکان نەبووەو هیچ قسەیەکم نەکردوە، داواش لەکەسانی یەکەمی هەردوو حزبەکە دەکەم سنوورێک بۆ ژاوەژاوەی ئیستا دابنێن و رێگەنەدەن جارێکی تر کەسانێک ئاگری شەری ناوخۆ خۆش بکەن، ئێمە کە لەماوەی ۳۲ ساڵی رابردوو نەمانتوانیوە دڵی هاوڵاتیان وەک پێویست رازی بکەین، یان نەمان توانیوە خزمەتی پێویستی کەسوکاری شەهیدان و نەوەکانیان بکەین، باشترە ئەو رابردوە ناشرینە پەتۆیەکی پیادابدەین رێگە نەدەین کەس خۆی بکات بەبرینە کۆنەکاندا، چونکە شەری ناوخۆ بۆ هەمووان جگە لەشەرمەزاری هیچ دەستکەوتێکی بۆ خەڵک و کوردستان نەبووە ئیتر بۆ ئەبێت رێگەبدەین خەڵکانێک شانازی پێوە بکەن.

له‌ماوه‌ى ڕابردوو له ‌هه‌رێمى کوردستان قسه‌وباسى جیاواز له‌سه‌ر شه‌ڕى ناوخۆ و کاره‌ساتى هه‌کارى ده‌کرێت و به‌رپرسانى یه‌کێتى و پارتى وه‌ڵامى یه‌کتر ده‌ده‌نه‌وه‌.

News Code 222004

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha