بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە پەیامێکدا بۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاندووە: "لەیادی حەفتاوحەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئێوە و لایەنگرانتان دەکەین، بەو ھیوایەی ئەم یادە دەرفەتێک بێت بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانی ھێز و لایەنە سیاسییەکان لەم ھەلومەرجەدا کە پێویستی بە رێکخستنەوەی ئەولەویاتەکانی خەبات ھەیە بە قازانجی چاککردنی ژیان و گوزەرانی میللەتەکەمان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەئکید دەکەنەوە کە: "کوردستان و ئەزموونەکەی بەرھەمی خوێنی گەشی ھەزاران شەھید و قوربانیە، بۆیە پاراستنی قەوارەی ھەرێم و دەستکەوتەکان پێویستی زۆری بە ھەماھەنگی و لە خۆبردویی نەتەوەیی و گەشانەوەی شەراکەتە".
Your Comment