مامۆستا کەیوومەرس مورادی کۆچی دوایی کرد

بەشی ئیلام- مامۆستا کەیوومەرس مورادی شاعیر و نووسەر و چالاکی فەرهەنگی خەڵکی دێلۆڕان ئەمڕۆ سێشەممە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ ۲۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۲ی هەتاوی مامۆستا کەیومەرس مورادی چالاکی فەرهەنگی و شاعیر و نووسەری توانای پارێزگای ئیلام بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا کەیوومەرس دەیان شیعری بە زاراوەی شیرینی لەکی هۆنیوەتەوە و ئەدەبیاتی کوردیی بە بەرهەمە جوانەکانی ڕەنگینتر کرد.

News Code 221999

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha