بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لەبارەی هێرشەكەی توركیا بۆسەر ئۆتۆمبێلێک لە قامیشلۆ ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "لە نۆیەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژیی تیرۆرستانی داعش لە شنگال جارێكی تر، توركیا هێرشی كردە سەر فەرماندە و شەڕڤانانمان، كە بە درێژایی ساڵانی رابردوو لە دژی رێكخراوە تیرۆریستیەكان جەنگابوون".
راشیگەیاندووە، "توركیا بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لە كاتژمێر 7:15 خولەكی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج كە شەش فەرماندە و شەڕڤانی ئێمەی تێدابوو لە سەر رێگەی گوندی هەرمێ شێخۆی قامیشلۆ.
هەسەدە باسی لەوەش كردووە، "لە ئەنجامی هێرشی توركیا چوار شەڕڤان شەهیدبوون و دوو شەڕڤانی دیكەش برینداربوون، یەک لە هاوڕێیانمان كە شەهید بووە فەرماندەیە و ناوی ئارام محەمەد ئیبراهیم بوو کە بەشێک لە جەستەی لە شەڕی دژی چەكدارانی داعشدا لەدەستدابوو، ئەوانەی دیكەش لە ڕووداوەكە شەهیدبوون، بریتین لە دیار جومعە خەلیل، ئەحمەد فازڵ سمۆ و بەرزان مستەفا شێخمووس، كە بە درێژایی ساڵانی رابردوو لە پێناو پاراستنی هەرێم و گەلەكەیان تێكۆشابوون و رۆڵی كارایان لە هەموو شەڕەكان لە دژی تیرۆر هەبوو".
بەشی سووریا- تورکیا لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشی كردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە قامیشلۆ و لە ئەنجامدا فەرماندەیەکی هێزەکانی سووریای دیموکرات گیانی لەدەست دا.
News Code 221942
Your Comment