بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هۆکاری دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجە دەگەڕێتەوە بۆ سڕینەوەی ماددەیەک لە بڕگەی ڕێنماییەکان لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لەو ڕەشنووسەی کە لەلایەن حکوومەتەوە نێردراوە".
سوودانی ئاماژەی بەوەش کرد، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ تاوتوێکردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز بەڕێوە دەچێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا سیستەمی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی بۆ پارێزگا هەژارەکان پەسەندکرا و لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕەزامەندی لەسەردراوە بۆ تەرخانکردنی بڕە پارەیەک.
پەیوەست بە پشکی هەرێمی کوردستانیش سوودانی وتی: " ئێمە شایستەی دارایی هەرێممان لە بوودجە رەوانە کردوە و ناردنی پارەکە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتیی عێراقدایە".
Your Comment