چوار شەڕڤانی هەسەدە لە هێرشێکی ئاسمانیی تورکیا گیانیان لەدەست دا

بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات گیانلەدەست‌دانی چوار شەڕڤانی لە هێرشێکی درۆنی تورکیادا لە عامودێ راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "بە ئامانجی لێدان لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، تورکیای داگیرکار و بەکرێگیراوەکانی بەردەوامن لە هێرشە تیرۆریستییەکانیان بۆسەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا."

 لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە دووژمنکارییەکی نوێدا، کاژێر ۰۷:۰۰ی ئێوارە، درۆنێکی سەر بە داگیرکاران، گوندی خربەخوێی لە ناوچەی عامودێ کردە ئامانج، کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی چوار شەڕڤانی بەرگریی خۆسەر بۆ پلەی شەهادەت."

نووسینگەکە دەڵێت، وردەکاریی زیاتر لە داهاتوودا دەخەنەڕوو.

میدیای نزیک لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بڵاویکردەوە، تورکیا لە رێگەی درۆنەوە هێرشی کردووەتە سەر عامودێ و باس لەوەش دەکات، تورکیا بە دۆشکە و چەکی دیکەی مامناوەند هێرشی کردووەتەسەر گوندی مەزن-ی ناوچەی شێراوەی عەفرین و لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بووە.

News Code 221912

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha