بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هیمداد شاهین وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویکردۆتەوە، حکوومەتی هەرێم دەڵێت ئێمە نەوتمان تەسلیم کردووە، مووچەی فەرمانبەران بەرپرسیارێتی ئێمە نیە و دەبێت داوا لە حکوومەتی عێراق بکرێت، ئەمە بەهیچ شێوەیەک راست نیە و با خەڵک بزانن تا ئێستا حکوومەتی هەرێم ئامادە نییە نەوت تەسلیم بکات، هەر ئەم مانگە حکوومەتی عێراق داوای ۱۳۰ هەزار بەرمیل نەوتی کردووە بۆ پاڵاوگەکان، بەڵام هەرێم قایل نەبووە تەسلیمی بکات.
هیمداد شاهین ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا هەرێم رازی نەبووە ئیدارەدانی کێڵگە نەوتیەکان تەسلیم بە سۆمۆ بکات و دەیەوێت خۆی نەوتەکە بفرۆشێت و داهاتەکەشی کە دۆلارە لە رێی بانکە حزبیەکانەوە بە ۱۳۰ هەزار دینار بشکێنێتەوە، ئایا تا ئێستا جگە لەڕاگرتنی نەوت بەبڕیاری دادگا حکوومەتی هەرێم چ هەنگاوێکی کردەیی ناوە تا بڵێین حکوومەتی عێراق پابەندیی رێکەوتنەکە نەبووە و داوای مووچەی لێبکەین.
Your Comment