پارتی دەستی ڕاست و چەپی نییە و تەنها مەسعوود بارزانی مەرجەعە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی دایەوە و دەڵێت: پارتی دەستی راست و چەپی نییە و تەنها مەسعوود بارزانی مەرجەعە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێمن هەورامی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، دەبێت ئێمە و یەکێتی کێشەکانمان لە ناوخۆمان چارەسەربکەین نەک بیانبەینە بەغدا و چەتام هاوسی بەریتانیا.

ناوبراو دەڵێت: کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی تێک نەچووە زۆر خاڵی پۆزەتیف باس کراوە و گفتوگۆی بنیاتنەر کراوە و وتیشی: ئێمە لەگەڵ ئەوەین کۆبوونەوەکان بەردەوام‌بن، سیاسەتی پارتی سیاسەتی کردنەوەی لاپەڕەی نوێیە لەگەڵ هەموو لایەنەکان.

سەبارەت بە لێدوانێكی بافل تاڵەبانی لەبارەی پارتییەوە، هێمن هەورامی وتی: "پارتی دەستی راست و چەپی نییە، ئەوە خەیاڵ پڵاوییە، لە ناو پارتی تەنها مەسعود بارزانی مەرجەعە."

لەبارەی هەڵبژاردنیش جەختی كردۆتەوە كە: "پارتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستان و وتوشیەتی، دواخستنی هەڵبژاردن بیانوی سیاسییە، لە ڕووی تەکنیکی و یاساییەوە هیچ رێگرییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن نییە.

News Code 221850

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha