حکوومەتی سووریا مۆڵەتی دا بە گواستنەوەی هاوکارییەکان لە دەروازەی سنووری باب ئەلهەوا

بەشی سووریا- دیمەشق لە رێگەی پەیامێکەوە ڕەزامەندیی خۆی بە نەتەوەیەکگرتووەکان گەیاندووە، بۆ بەکارهێنانی دەروازەی سنووری باب ئەلهەوا لەگەڵ تورکیا بۆ گواستنەوەی هاوکارییەکان بۆ باکووری رۆژئاوای سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەسام ئەلسەباغ باڵیۆزی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش کە ئاژانسی رۆیتەرز ناوەڕۆکەکەی بڵاو کردەوە ئەم هەواڵی ڕاگەیاندووە.

ناوبراو دەڵێت: "دیمەشق مەرجی ئەوەی خستەڕوو کە گەیاندنی هاوکارییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ حکوومەتی سووریا  ئەنجام بدرێت".

News Code 221841

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha