سەرکردەیەکی داعش لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب کوژرا

بەشی سووریا- فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوان لەسەر ڕێگەی شارۆچکەی بزاعە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب ماتۆڕسکیلێکی کردە ئامانج و دەستبەجێ شۆفێرەکەی کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ماتۆڕسکیلێکی لەسەر ڕێگای نێوان بزاعە و ئەلباب لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب کردە ئامانج و بەهۆیەوە پاسکیلسوارەکە گیانی لەدەست‌دا و هاوڵاتییەکی مەدەنیش برینداربوو کە لە نزیک شوێنی ئامانجەکە بووە.

ئاماژەی بەوەش‌کرد، ئامانجگرتنەکە بە چوار مووشەکی نینجا ئەنجام‌دراوە، کە بەزۆری بۆ بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی رێکخراوی تیرورستی داعش لە چەند ناوچەیەک لە باکووری رۆژئاوای سووریا بەکاردێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، ناسنامەی ئەو کەسەی کە کراوەتە ئامانج بە زانیاری سەرەتایی ئاشکرا بووە، و ناوی حەمام ئەبوو ئەنەسە، و خەڵکی شاری حەسەکەیە، و پێدەچێت سەرکردەیەکی پێشووی داعش بووبێت، کەسێکی دیکەش بریندارە بەناوی عەدنان ئەلداریعییە کە هاوڵاتیەکی مەدەنییە و خەڵکی شارۆچکەی بزاعەیە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب.

News Code 221804

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha