بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سکاڵایه‌کی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی کوردستان له دادگای فیدراڵی تۆمار کراوه، سەبارەت به‌وه‌ی ماوه‌ی کارکردنیان ته‌واو بووه و پێویسته چیتر به‌و ناو و ئه‌ندامانه‌وه کۆبوونه‌وه نه‌کرێت، ئه‌مه‌ش واده‌کات ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم چاوه‌ڕێ بکه‌ن تا بڕیاری دادگای فیدراڵی ده‌رده‌چێت.
به‌گوێره‌ى هه‌موو پێشبینیه‌کانیش، دادگای فیدراڵی سێ بژارده‌ی له‌به‌رده‌سته، یان ئه‌وه‌تا ئه‌م ئه‌نجومه‌نانە درێژه به‌کاره‌کانی خۆیان بدەن تا کۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق، یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان‌و ڕاگرتنی کاره‌کانیان، یان سنوردارکردنی کاره‌کانیان تا یه‌کلاکردنه‌وه‌ی چاره‌نوسیان.
عێراقیش سەبارەت بەهه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان، بڕیاره لە۱۸ی کانونی یەکەمی ۲‌۰۲۳ بۆ چوارەم جار هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە۱۵ پارێزگای عێراق بەکەرکوکیشەوە بەڕێوەبچێت.
بەڵام لە۲۴ی ۶‌ی ۲۰۱۸وە کۆتایی بەماوەی یاسایی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم هاتوە، ئێستاش نزیک دەبینەوە لە۵ ساڵ لەبەسەرچونی وادەی یاسایی کارکردنی ئەو ئەنجومەنانە، بەڵام هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار باس لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم ناکات.
له‌کوردستان تائێستا دوو خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان کراوه، ئێستا ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر کۆتایی ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان تێپەڕیوە، بەگوێره‌ى یاسا دوای کۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی، ئەنجومەنەکان دەتوانن ۹۰ ڕۆژی تر لەسەر کارەکانیان بەردەوامبن، ئەو ماوەیەش لە۲۴ی ۹‌ی ۲۰۱۸ کۆتاییهات، واتە ئێستا نزیکدەبینەوە لە۵ ساڵ ڕەتبون بەسەر وادەی بەسەرچونی یاسایی کارکردنی ئەو ئەنجومەنانە.
که‌نعان خه‌یلانی سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حزبه‌که‌ى باسى له‌وه‌کردوه، "سکاڵایه‌ک کراوه له‌دادگای فیدراڵی له‌وه‌ی خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم به‌سه‌رچوه، بۆ ڕاگرتنی ئیشوکاره‌کانیان‌و هه‌ڵبژاردن ده‌بێت دادگا بڕیار له‌سه‌ر کاره‌کانیان بدات، دادگاش له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسه دانیشتوه‌و بڕیاره ۶‌ی ۸ بڕیاری لەسەربده‌ن ئایا ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه سڕده‌کرێن یان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه یان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ڵبژاردنه‌کان دەکرێن، بۆیه ڕه‌نگه کۆمه‌ڵێک پێشنیاز له‌ناو خۆیاندا شەنوکەو بکه‌ن، کامه‌یان به‌به‌رژه‌وه‌ندی ببینن یان بەقانونی ببینن بڕیار لەوە ده‌ده‌ن.
خەیلانی وتیشی، "ڕه‌نگه یه‌کێک له‌ئه‌گه‌ره‌کان ئه‌وه‌بێت که دوای بخه‌ن بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، هه‌رچه‌نده تێناگه‌ین بۆچی باسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ناکرێت، چونکه ۴ جاره سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر نوسراو ده‌کات بۆ په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران که هه‌ڵبژاردن بکرێت، به‌هه‌مانشێوه له‌سلێمانیشه‌وه نوسراو‌و پێشنیازکراوه".
بڕیاره‌که ئێستا له‌ده‌ست دادگای فیدراڵییه، له‌باره‌ی ئه‌و پرسیارەی ئایا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی کوردستان که‌ی ده‌کرێت؟ جارێ دیارنییه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان که‌ی دەکرێت، بۆیه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانیش به‌هه‌مانشێوه، بۆیه هه‌رکاتێک وادەی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری‌کرا، ئه‌وکات ده‌توانرێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانیش دیاریى بکرێت، چونکه یه‌ک خه‌رجی‌و یه‌ک بڕیاره، به‌ڵام ئه‌مه‌یان سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم‌و حکومه‌ت بڕیاری له‌سه‌ردەده‌ن.
شاره‌زایانى بوارى هه‌ڵبژاردنیش پێیانوایه، باشترین بژارده ئه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان کاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانیش دیاریى بکرێت، چونکه له‌۲۰۱۴دا ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژاردنی بۆکراوه، خه‌ڵک بۆ ۴ ساڵ متمانه‌ی به‌که‌سێک‌و لایه‌نێک داوه، هیچ که‌سێک ناکرێت حه‌ق به‌خۆی بدات ته‌مه‌نی ئه‌و دامه‌زراوانه درێژبکاتەوە یان کورت‌بکاته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان چاوه‌ڕوانده‌که‌ن له‌دوای ۶ی۸ی ئه‌مساڵه‌وه هه‌ڵوه‌شێنه‌وه، چونکه لەدادگای فیدراڵییەوە سکاڵای له‌سه‌ر تۆمارکراوه، ئێستا ۵ ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا تێپەڕیوەو کۆتای‌یان هاتوه، هه‌رچه‌نده له‌په‌رله‌مان یاساکه‌ی هه‌موارکرایه‌وه‌و له‌هه‌مواره‌که‌دا هاتوە، "ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به‌رده‌وامده‌بێت تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوی پارێزگاکان، به‌ڵام ئه‌مه بڕیاری له‌سه‌رنه‌دراو هه‌موار له‌په‌رله‌مان تێنەپەڕی.
له‌ساڵی ۲۰۱۴ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی کوردستان هەڵبژاردن له‌هه‌رسێ پارێزگای سلێمانی، هه‌ولێرو دهۆک به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی هه‌ڵبژاردنه‌که پارتی بوه هێزی یه‌که‌م‌و زۆرترین کورسی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان هێنا.
بەگوێره‌ى یاسای ژمارە ۴‌ی ساڵی ۲۰۲۳ی هەمواری سێیەمی هەڵبژاردنی په‌رله‌مان‌و ئەنجومەنی پارێزگا‌و قەزاکان ژمارە ۱۲‌ی ساڵی ۲۰۱۸، ژمارەی کورسی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە ژمارەیان ۱۵ پارێزگایە جگە لەپارێزگاکانی هەرێم، هیچ پارێزگایەک نابێت کورسییەکانی لە۱۲ کورسی کەمتربێت‌و هەر پارێزگایەک ژمارەی دانیشتوانی بۆ هەر کورسییەک زیاتربوو لە۲۰۰ هەزار کەس کورسییەکانی بۆ زیاددەکرێت لەسەر بنەمای ئاماری ساڵی ۲۰۱۹ی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، کۆی ژمارەی ئەندامانیش ۲۷۵ ئەندامە، وەک پابەندبون بەدەستوری هەمیشەیی عێراق ڕێژەی ۲۵%ی کورسییەکان بۆ کۆتای ئافرەتان دەستەبەرکراوە، سەرەڕای دیاریکردنی کورسی کۆتای پێکهاتەکان.
Your Comment