لە سلێمانی ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ڕووی‌داوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەسەر شەقامی ۶۰ مەتری سلێمانی لە نزیک هۆتێل ئەبووسەنا هاوڵاتیانی گوێبیستی تەقەیەکی زۆربوون و هێزی زۆری ئەمنیش بڵاوەی پێ کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، لە دەوروبەری کاتژمێر ۸:۱۵ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تەقەیەکی زۆر لە نزیک هۆتێل ئەبووسەنا لە لەسەر شەقامی ۶۰ مەتری سلێمانی کراوە و هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە.

هەرچەندە تائێستا وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی و هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی وەڵامی پەیوەندیەکان سەبارەت لە ڕووداوەکە نادەنەوە، بەڵام سەرچاوەیەک لە JCCی سلێمانی راگەیاندووە: "هاوڵاتییەک پەیوەندی پێوەکردون کە تەقەیەکی زۆر دەکرێت و دوو هێز ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە و لە ئێستادا هێزەکانی ئاسایش و ۱۰۴ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە".

News Code 221733

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha