بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له میدیا عێراقیهکاندا لێدوانێکى عیماد باجەلان کادیرى پێشکهوتووى پارتى بڵاو کراوهتهوه لهدژى نوورى مالیکى و وتوویهتى: "مالیکی سەرپەرشتیار و پارێزەری گەندەڵیە لە عێراقدا".
لهوبارهیهشهوه مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتى کوردستان ڕاگهیهنراوێکى بڵاو کردهوه و دهڵێت: "ئەوەی عیماد باجەلان سەبارەت بە بەڕێز مالیکی وتوویەتی تەعبیر لە ڕا و بۆچوونی پارتیمان ناکات".
مهکتهبى سیاسى پارتى له ڕاگهیهنراوهکهیدا نووسیویهتى، "ماوەیەکە عیماد باجەلان لە گفتوگۆ کردن لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندن وتە و شرۆڤە کردنەکانی وەکوو ڕای پارتی دیموکراتی کوردستان پێناسە دەکرێت! لەکاتێکدا ڕای پارتی لەسەر ڕووداوەکان، یاخود ڕۆڵ و هەڵسەنگاندنی کەسایەتی و هەر بارودۆخێک، مافی هیچ کەس و ئۆرگانێک نییە جگە لەوتەبێژی فەرمی پارتیمان و ڕاگەیاندراوەکانی مەکتەبی سیاسی".
له کۆتاییشدا جهخت کراوهتهوه: "بۆیە هەرچی ناوبراو سەبارەت بە بەڕێز مالیکی وتوویەتی تەعبیر لە ڕا و بۆچوونی پارتیمان ناکات و ڕای شەخسی خۆیەتی، هەر لێرەشەوە داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە ڕا و شرۆڤەی تایبەتی شرۆڤەکاران و ڕاگەیاندکارەکان وەکوو ڕای پارتیمان پێناسە نەکەن، بەڵکوو وەکوو ڕا و بۆچوونی کەسی بیانناسێنن".
Your Comment